لە پرێمەرلیگ چاوەڕێدەکرێت 5 ژمارەی پێوانەی بشکێنرێت
رۆژی ههینی وهرزی نوێی پرێمهرلیگ به یاریی نێوان ئارسێناڵ و لێستهر سیتی دهستپێدهكات، دهبێته 27ـهمین وهشان كه له مێژووی خولی نایابی ئینگلیزیدا بهڕێوه دهچێت.
پرێمهرلیگ كه خاوەن زۆرترین ھاندەری جیھانیە، بهوپێیهی بههێزترین و پێشكهوتووترین خولهكه كه تێیدا یارییهكان له نێو كهشوههوایهكی پڕ له ململانێ بهڕێوه دهچێت.
پێش دهستپێكی خولهكه كه دووری رۆژی ماوه، پێگەی یۆرۆ سپۆرت ئەم پێنچ ژمارەیهی دیاریی کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت لە وەرزی نوێدا بشکێنرێن.
1ـ باشترین یاریزانی مانگ، واین ڕۆنی یاریزانی ئێڤەرتۆن، زۆرترین چانسی ھەیە بۆ ئهوهی ببێتە خاوەنی باشترین یاریزانی مانگ، ستیڤن جیراردی ئینگلیزی 6 جار بۆتە براوەی خەڵاتی مانگانەی ئەم خولە، بەڵام روونی 3 جاری بردۆتەوە، ھەر یەک لە ھاری کین و سێرجیۆ ئەگوێرۆ 4 جار بوونەتە براوەی خەڵاتی مانگانە و رکابەری کوڕە زێرینەکەی ئینگلاند دەکەن.
2ـ زۆرترین بەشداربوون لە یارییەکان، گاریس باری یاریزانی ئێڤەرتۆن، زۆر نزیکە لە گەیشتن بەو ژمارەیە کە زۆرترین یاریی لە مێژووی پرێمەرلیگ بەشداری کرد بێت، ھەگبەکەی 628 بەشداری کردنی تێدایە، تەنھا 5 یاریی بەسە بۆ ئەوەی ژمارەی پێوانەی ڕایان گیگیز، بشکێنێت کە خاوەنی 632 یارییە و ئێستا وازی له یاریكردن هێناوه.
3ـ ئارسێناڵ و گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 1000، ئارسێناڵی لەندەنی نزیکە لە گەیشتن بە دەستکەوتێکی بێوێنە لە مێژووی پرێمەرلیگ، کە گەیشتنە بە گۆڵی ژمارە 1000 لە نێو یاریگای خۆی، تا ئێستا 962 گۆڵی لە یاریگای خۆی تۆمار کردووە، پێویستی بە 38 گۆڵی ترە بۆ گەیشتن بەو ژمارەیە کە پێشتر وەرزی ڕابردوو مانچێستەر یونایتد پێی گەیشتووە.
4ـ پیتەر چیکی گۆڵپارێزی ئاڕسێناڵ خاوهنی 200 کلین شیت كه خاوەنی ژمارەی پێوانەیی لە پاکراگرتنی تۆڕی گۆڵەکەی، لە مێژووی پرێمەرلیگ، تەنھا 10 یاریی ماوە بۆ ئەوەی بگات بە ژمارەی پێوانەی و 200 یاریی.
5ـ گۆَڵکەری بێگانه، سێرجیۆ ئەگوێرۆ ھێرشبەری ئارجێنتینا لە مانچێستەر سیتی، نزیکە لە گەیشتن بە خانەی سێیەمی گۆڵکەرانی یاریزانی بێگانە لە پرێمەر لیگ، لە ئێستادا خاوەنی 122 گۆڵە، پێویستی بە 6 گۆڵە تا بگاتە خانەی سێیەم، بەسەر ھاسلبانکی ھۆڵەندی سەرکەوێت، کە خاوەنی 127 گۆڵە، ڤان پێرسی ھۆڵەندی لە خانەی دووەم دێت بە 144 گۆڵ و تێری ھێنری فڕەنسی لە پلەی یەکەم دێت بە 175 گۆڵ.
ئامادهكردنی: بارزان ئهكرهم