زێدان له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان وه‌ڵامی 10 پرسیاری دایه‌وه
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، زینه‌دین زێدان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سبه‌ی چاوه‌ڕوانی یارییه‌كی مه‌زن ده‌كات، ده‌شڵێت: له باشترین بارودۆخ داین و هه‌ست به هیچ فشارێك ناكه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 شووباتی 2018، له پرێس كۆنفرانسێكدا، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: ئێمه 180 خوله‌ك به‌رامبه‌ر پاریس یاری ده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته زۆر به وریایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌رامبه‌ر بكه‌ین.
زینه‌دین زێدان گوتیشی: من سبه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان پلانی خۆم ناگۆڕم و بردنه‌وه‌م له یاریزانه‌كان ده‌وێت.
زیزۆ ده‌شڵێت: من له ریال مه‌درید زۆر دڵم خۆشم و پێكهاته‌ی ئێستای یانه‌كه‌شم خۆشده‌وێت، هه‌رگیز بیر له داهاتووی خۆشم ناكه‌مه‌وه و ته‌نیا بیرم لای یارییه‌كه‌ی سبه‌یه.
زیزۆ گوتیشی: یارییه‌كه له نێوان پاریس سانجێرمان و ریال مه‌دریده، نه‌ك كریستیانۆ و نێیمار.
له باره‌ی بێنزێما، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ڵێت: بێنزیما به‌رده‌وام كۆشش بۆ باشترین ئاست ده‌كات، ئه‌و ده‌یه‌وێت باش بێت، ئێمه‌ش ھەموومان باوەڕمان پێیەتی كه سوودی گه‌وره‌ی له یارییه‌كانی داهاتوو بۆ یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
له باره‌ی ئاماده‌بوونی (بی بی سی) له یارییه‌كه، زێدان ده‌ڵێت: نامه‌وێت هیچ قسه‌یه‌ك له باره‌ی به‌شداریكردنی هیچ یاریزانێك بكه‌م، ته‌نیا ده‌ڵێم ئێمه ئاماده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن و سبه‌ی ده‌مانه‌وێت ببه‌ینه‌وه.
زێدان ده‌شڵێت: خۆزێ ماریا گووتی نیوه‌ی رێگایه‌كه‌ی بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیوه، دڵنیام رۆژێكدا دێت ئه‌و ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی شایانه.
سبه‌ی چوارشه‌ممه له قۆناخی 16ـی چوونی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی پاریس سانجێرمان ده‌كات.