سۆلاری هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت

ئه‌م هه‌واڵه‌ هانده‌رانی ریال مه‌دریدیش دڵخۆش ده‌كات

لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان لە لالیگا بەرامبەر هوێسکا، گاریس بەیل و مارسێلۆ بەشدارییان کرد و هیچ کێشەیەکیان بۆ یاریکردن نییە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای نزیک لە شایانەکان بڵاویکردەوە کە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی ئەم یانەیە گاریس بەیلی هێرشبەری وێلزی دوای ئەوەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا تووشی پێکان بوو، جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە و هیچ کێشەیەکی بۆ یاری داهاتوو نییە.

لە هەمان کاتدا مارسێلۆی بەرگریکاری بڕازیلیش لەگەڵ هاورێیانی بەشداری لە راهێنانەکانی یانەکەی کرد و بۆ یاری داهاتوو ئامادە دەبێت، بەڵام دەنگۆیەک هەیە کە سۆلاری راهێنەر بۆ یاری داهاتووش پشوو بە بەرگریکاری بڕازیلی بدات.

لەلایەکی دیکەوە هەر یەکە لە تۆنی کرووس، کاسێمیرۆ، ناچۆ و ماریانۆ دیاز بە هۆی پێکانەکانیان بەشدارییان لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ نەکرد و پێدەچێت بۆ یاری بەرامبەر هوئێسکا کە بریارە سبەی یەک شەممە بکرێت بەشداری نەکەن.

 

مه‌شقه‌كانی ئه‌مرۆی ریال مه‌درید به‌ ئاماده‌بوونی گاریس به‌یل و مارسێلۆ كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو به‌ هۆی پێكان دابڕابوون
مه‌شقه‌كانی ئه‌مرۆی ریال مه‌درید به‌ ئاماده‌بوونی گاریس به‌یل و مارسێلۆ كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو به‌ هۆی پێكان دابڕابوون