زێدان داوای لێبوردن له یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی زینه‌دین زێدان له یاری رابردووی یانه‌كه‌ی بۆ 28 چركه به‌شداریی به دانی سیبایۆس، به‌مه‌ش میدیاكان ئه‌م كاره‌ی زیزۆیان به سووكایه‌تی بۆ سیبایۆس وه‌سف كرد.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئالاڤێس له‌به‌رده‌م میدیاكان داوای لێبوردنی له سیبایۆس كرد و گوتی: هه‌رگیز من باوه‌ڕم به‌وه نییه بۆ 30 چركه به‌شداریی به هیچ یاریزانێكی یانه‌كه‌م بكه‌م.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان وه‌ك قه‌ربووكردنه‌وه‌یه‌ك بڕیاریداوه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ئالاڤێس به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی به دانی سیبایۆسی ناوه‌راستكاری یانه‌كه‌ی بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ریه‌ك له تۆنی كرووس و لوكا مۆدریچ به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه ناكه‌ن.
سیبایۆس له قۆناخی یه‌كه‌میش به‌رامبه‌ر هه‌مان یانه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری كرد به تۆماركردنی 2 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی له دژی ئالاڤێس بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێنا.