بەبەڵگە.. ئەو یاریزانەی بارسێلۆنا لە گواستنەوەی نزیکە پێشتر لە چوونی بۆ یانەیەکی میسری نزیکبووە

K24- هەولێر

جان سیری لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە و بەگوێرەی سەرچاوەکانی میدیا ئیسپانی و فڕەنسییەکان ئەو ناوەڕاستکارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبێتە یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایانکردووە، سیری بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە دەکات، کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ نیس، لە کاتێکدا پێشتر سیری تەنیا بە ملیۆنێک یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی نیسەوە کردووە.
چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو سیری بگاتە بارسێلۆنا و پێش یاریی یانەکەی لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر ناپۆلی ماڵئاوایی لە یاریزانەکانی یانەکەی بکات، کە لە یاریی چوون بەشداریی کردووە و بەمهۆیەوە ناتوانێت بەشداریی یارییەکانی بارسێلۆنا بکات لە چامپیۆنزلیگ.
پێشتر سیری نزیکبووە بەرامبەر نیو ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەیەکی میسرییەوە بکات، بەڵام بەهۆی پارەوە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

ئۆفەری یانەی میسری بۆ کڕینی سیری
ئۆفەری یانەی میسری بۆ کڕینی سیری