10 لێدوانی سه‌رسوڕهێنه‌ر له باره‌ی كریستیانۆ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5 شووباتی 2018 ساڵرۆژی له دایكبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریده و ته‌مه‌نی بووه 33 ساڵ، كریس له‌وه‌ته‌ی له 2009 له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه روویكردۆته ریال مه‌درید له 421 یاری 426 گۆڵی كردووه و 128 ئاسیستی هه‌بووه.
له ساڵرۆژی له دایكبوونی ئه‌م ئه‌ستێره پورتوگالییه، 10 لێدوانی راهێنه‌ر و یاریزان و كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كان له باره‌ی كریستیانۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
خۆزێ مۆرینهۆ:
كریستیانۆ له یاریكردن زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره، ئه‌و له گۆڵكردن مه‌كینه‌یه، وه‌كو زێدان بلیمه‌ته و هاوشێوه‌ی رۆناڵدۆی به‌رازیلی گه‌وره‌یه.
مۆرینهۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی له 2013 كرد پێش یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد كه له ئۆڵدترافۆرد به‌ڕێوه چوو، كریس له خوله‌كی 69 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ ریال كرد.
ئه‌ندرێس ئینیێستا:
ئه‌وانه‌ی له ناخی كریستیانۆ ناگه‌ن، ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و زۆرجاریش به له‌خۆبایی وه‌سفی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا كریستیانۆ مرۆڤێكی باشه و به‌توانایه.
ئه‌ندرێس ئینیێستا ئه‌و لێدوانه‌ی هی وه‌رزی رابردوویه‌تی، كاتێك له باره‌ی 4 چواره‌مین نازناوی تۆپی زێرێنی كریستیانۆ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
زینه‌دین زێدان:
تۆ كاتێك له یانه‌یه‌ك خاوه‌نی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بیت، له ئێستاوه به گۆڵێك له‌پێش تیپی به‌رامبه‌ری.
لویس فیگۆ:
كریستیانۆ هه‌ندێك داهێنانی له تۆپی پێ كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رم سوڕماوه و پێم سه‌یره یاریزانێك بتوانێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ئه‌م كاره بكات.
رۆبێرتۆ مانچینی:
ئه‌گه‌ر بته‌وێت كریستیانۆ رابگرێت، ده‌بێت بانگی پۆلیس بكه‌یت، چونكه به‌بێ كۆمه‌كی پۆلیس، كریستیانۆ ته‌سلیم نابێت.
یوهاین كرۆیف:
كریستیانۆ زۆر باشتره له جۆرج بێست و دێنیس لۆ، كه هه‌ردووكیان باشترین یاریزانی مێژووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بوون.
ئۆزبیۆ ئه‌فسانه‌ی كۆچكردووی پورتوگالی:
واهه‌ست ده‌كه‌م پێڵاوی جادوویی له‌پێیه، خێراییه‌كه‌ی ئه‌و له ڕاده‌به‌ده‌ره و هێزی جه‌سته‌یی بێ سنووره، دۆن ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له نێو یاریگه ده‌یكات.
ئه‌لێكس فێرگسۆن:
له ماوه‌ی 20 ساڵی كاروانی راهێنه‌رایه‌تیم زۆر ئه‌ستێره‌م بینیوه، به‌ڵام هیچیان له ئاستی كریستیانۆدا نه‌بوونه.
لیۆنێل مێسی:
كریستیانۆ هه‌میشه گۆڵ ده‌كات، رۆڵێكی كاریگه‌ری له یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه، ساڵانێكی زۆر به ئاستێكی جێگیر و به‌رز ململانێی ناسناوه‌كان ده‌كات، ئه‌و به راستی یاریزانێكی نایابه.
بۆ‌پی چارتۆن:
هه‌ندێك له‌و كارانه‌ی كریستیانۆ كردوویه‌تی به‌درێژایی 80 ساڵی ته‌مه‌نم هه‌رگیز له هیچ یاریزانێكی دیكه‌م نه‌بینیوه.