به فه‌رمی بارسێلۆنا واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی سوارێزی راگه‌یاند
بارسێلۆنا به‌فه‌رمی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی به‌هۆی پێكانه‌وه راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 18 ئاداری 2019، یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه لویس سوارێز تووشی پێكانێك بووه له پاژنه‌ی پێی و به‌هۆیه‌وه 15 رۆژ له یاریكردن داده‌بڕێت و له یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ناتوانێت به‌شداریی بكات.
سوارێز له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ریال بێتیس تووشی پێكان بوو كه له‌م یارییه‌دا گۆڵێكی تۆمار كرد و له دوا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه‌ش یاریگه‌ی جێهێشت و كارلێس ئالینا هاته شوێنی.
به گوێره‌ی ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ی بارسێلۆنا بێت، سوارێز له لالیگا ناتوانێت به‌رامبه‌ر هه‌ردوو یانه‌ی ئیسپانیۆل و ڤیاریال یاری بكات، به‌ڵام بۆ یاری داهاتووی بارسا له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مان یونایتد ئاماده ده‌بێت.
لویس سوارێز ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 39 یاری له‌گه‌ڵ بارسا كردووه، 21 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار كردووه.