به فه‌رمی باشترین پێكهاته‌ی سه‌ده‌ی 21 ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی باشترین پێكهاته‌ی سه‌ده‌ی 21ـی ئه‌ورووپای بڵاو كرده‌وه، له پێكهاته‌كه‌دا یاریزانانی بارسێلۆنا پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20 نۆڤێمبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، باشترین پێكهاته‌ی تۆپی پێی سه‌ده‌ی 21ـی ئه‌روووپای ده‌ستنیشان كرد، له پێكهاته‌كه‌دا 3 یاریزانی ریال مه‌درید (كریستیانۆ، رامۆس و كاسیاس) و 6 یاریزانی بارسێلۆنا (مێسی، چاڤی، پیۆڵ، ئینیێستا، پیكێ و تیری هێنری) له‌خۆگرتووه.
پێكهاته‌كه به‌مجۆره‌یه:
گۆڵپارێز: ئیكه‌ر كاسیاس
به‌رگریكاران: رامۆس، پیكێ، پیۆڵ و فلیپ لام
ناوه‌راستكاران: ستیڤن جیرارد، چاڤی هێرناندێز و ئه‌ندرێس ئینیێستا
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، مێسی و هێنری