رۆناڵدۆ سزا درا

23 مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

K24 – هه‌ولێر:

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رەزامەندی دەربڕی کە بە بڕی 18 ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ و 23 مانگ زیندانی سزا بدرێت.

بەهۆی سەرپێچیکردنی لە یاسای باجی ئیسپانیا لەو کاتەی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بوو، دادگای ئیسپانیا رۆناڵدۆی پورتوگالی سزا داوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، ئەو یاریزانە ناچێتەوە زیندانەوە،چونکە بە گوێرەی یاساکان، هەر کەسێک کەمتر لە 24 مانگسزای زیندانی بەسەردا بسەپێت و تاوانەکەی مەترسیدار نەبێت، دەتوانێت نەچێتە زیندان، بەڵام گەر ئەو تاوانە دووبارە بکاتەوە، ئەوا تەواوی سزاکەی بەسەردا دەسەپێت.

رۆناڵدۆ پێنج جار بووەتە باشترین یاریزانی ئەوروپا، بە گوێرەی دۆسییەی دادگاکەی، لە ساڵانی 2010 بۆ 2014 خۆی لەدانی باج بە دوور گرتووە.