لەبەر گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس دوای یارییەکە پشکنین بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیکەی 2,40 سانتیم بەرز بووەوە

بەهۆی ئەو گۆڵە سەرسووڕهێنەرەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس تۆماریکرد، پشکنینی تایبەت بۆ جەستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید کرا، کە شەوی رابردوو لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دووانەی کرد.

دانی کارڤاخالی بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای سەرکەوتنەکەیان بەسەر یۆڤێنتۆس رایگەیاند، نەیانتوانی لەگەڵ کریستیانۆ بەبۆنەی سەرکەوتنەکەیان ئاهەنگ بگێڕن، چونکە راستەوخۆ لەلایەن لێژنەی پشکنینی ماددەی وزەبەخشی قەدەخەکراو کە لەلایەن فیفاوە رەوانەکرابوون، پشکنینی تایبەت بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرا و تا کاتێکی درەنگ کریس لەلای ئەو لێژنەیە مایەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی 33 ساڵان لە نیوەی دووەم لە خولەکی 64 بە بایسکل کیک گۆڵێکی سەرسووڕهێنەری تۆمارکرد، کر کریس 1,41 سانتیم لە زەوی بەرزبووەوە و قاچی راستەشی نزیکەی 2,40 سانتیم بەرزکردەوە تاکو گۆڵەکەی تۆمارکرد.

دوای یارییەکەش ئالڤارۆ ئاربێلوای بەرگریکاری پێشووی ریال مەدرید لە تویتەر نووسیبووی، پێویستە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەم هەسارەیە بەجێبهێڵێت و بچێت لەگەڵ بوونەوەرە ئاسمانییەکان یاریی بکات، چونکە هیچ نەما لەسەر زەوی بیکات.

گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ