ئێنریكی له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك راهێنه‌ری ئیسپانیا چی گوت؟
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌فه‌رمی لویس ئێنریكی وه‌كو راهێنه‌ری نوێی ئیسپانیا به مێدیاكان ناساند.
به ئاماده‌بوونی لۆریس رۆبیالێس سه‌رۆكی فێدراسیۆنی ئیسپانیا لویس ئێنریكی وه‌كو راهێنه‌ری نوێی ئیسپانیا پێشكه‌شكرا، لارۆخا دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی له مۆندیال بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا واژۆ كرد.
ئێنریكی پێشتر له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی وه‌كو راهێنه‌ر به‌ده‌ستهێناوه پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی رابردوو پۆسته‌كه‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه.
ئینریكی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه و بۆچوونی خۆی خسته ڕوو:
"ده‌توانین په‌ره به‌خۆمان بده‌ین و ئه‌زموونی گه‌وره‌تر وه‌ربگرین، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا كاری گه‌وره‌مان كرد، بێگومان له شێوازی پلانه‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم له كۆنترۆڵكردنی تۆپ و پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر.
گرنگه بڕیاری دروست بده‌ین، گۆڕانكاری له تیپه‌كه بكه‌ین و نه‌وه‌ی نوێ بخه‌ینه لیسته‌كه‌مانه‌وه، من له كاتێكدا ده‌بمه راهێنه‌ر ئیسپانیا ده‌سكه‌وتی باشی له یۆرۆ و جامی جیهانی هه‌یه، بێگومان ئه‌م ئه‌ركه‌م هاوشێوه‌ی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا گرنگه.
ئێمه ناڵێین شۆرش ده‌كه‌ین، به‌ڵكو گه‌شه‌ی زیاتر به تیپه‌كه ده‌كه‌ین، ره‌نگه بڕیاره‌كان بۆ هه‌ندێك یاریزان چاوه‌ڕواننه‌كراو بێت، به‌ڵام نامه‌وێت به هه‌ست و سۆز بم له كاره‌كه‌م، هیوادارین كاره‌كان به‌باشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه و راگه‌یاندنه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌بچن."