میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا پێیانوایه سیسته‌می ڤار له به‌رژه‌وه‌ندیی پێرێز به‌كار دێت
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو سیسته‌می ڤار گۆڵێكی یانه‌ی ئه‌یاكسی له به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ره‌ت كرده‌وه، ئه‌مه راهێنه‌ری یانه هۆڵه‌نداییه‌كه‌ی نیگه‌ران كرد و میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیاش هێرشیان بۆ سه‌ر سیسته‌می ڤار ده‌ست پێكرد.
تێن هاگ، راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس له دوای یارییه‌كه‌یان گوتی: سەبارەت بەو گۆڵەی کە لە رێگەی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی رەتکرایەوە، دەتوانم بڵێم جێگەی داخە، بە بڕوای من، ناوبژیوان دەیتوانی گۆڵەکە ئەژمار بکات.
تێن هاگ گوتیشی: یاریزانانی ئێمە بە باشی یارییان کرد و شانازییان پێوە دەکەم. ئەوان توانیان بەرامبەر باشترین یانەی جیهان، یارییەکی باش بکەن و فشارێکی زۆریشیان لەسەر گۆڵی ئەوان دروست کرد، بەڵام بە داخەوە کەم ئەزموونیی ئەوان رێگر بوو لە بردنەوە، هیوادارم لە یاریی داهاتوودا بتوانین قەرەبووی ئەم دۆڕانە بکەینەوە.
دوای یارییه‌كه‌ش پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: پاش ئه‌وه‌ی پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ره‌خنه‌ی له سیسته‌می ڤار گرت، ئێستا یوێفا ئه‌م سیسته‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی پێرێز و یانه‌كه‌ی به‌كاردێنێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، كه له دێربیی مه‌درید و له یارییه‌كه‌شیان به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس، ڤار له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی پێرێز ئیشی كرد.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، كه ئه‌وه‌ی ئێستا له ئیسپانیا و ئه‌وڕوپاش له به‌رژه‌وه‌ندیی ریال مه‌درید ده‌گوزرێت، ئاسایی نییه و به ئاشكرا پشتگیری له ریال مه‌درید ده‌كرێت.