دوو كورد به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق ده‌ستنیشان كران
دوو ئه‌ندامی كورد به زۆرینه‌ی ده‌نگ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق ده‌ستنیشان كران، ره‌عد حه‌موودیش دووباره به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 16 شووباتی 2019، له به‌غدا هه‌ڵبژاردن بۆ پێكهاته‌ی نوێی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق كرا، ره‌عد حه‌موودی به سه‌رۆك و فه‌لاح حه‌سه‌ن به جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق هه‌ڵبژێردران.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه مه‌حموود عه‌زیز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به 24 ده‌نگ هاوشانی پشتیوان مه‌جید به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق ده‌ستنیشان كران كه هه‌ردووكیان كوردن.
مه‌حموود عه‌زیز ساڵانێكی زۆر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی بایسكیلسواری عێراق بووه و پشتیوان مه‌جیدیش سه‌رۆكی فیدراسیۆنی بادمنتۆنی عه‌ره‌ب و عێراقی كردووه.