هۆڤێدیس پشکنینە پزیشکییەکانی یۆڤێنتۆسی تێپەڕاند
K24- هەولێر
یۆڤێنتۆس بەفەرمی لە گواستنەوەی بێنێدیکت هۆڤێدیسی بەرگریکاری شاڵکێی ئەڵمانییەوە نزیکبووەتەوە و ئەو یاریزانە پشکنینە پزیشکییەکانی یانە ئیتاڵییەکەی تێپەڕاند.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هۆڤێدیس گەیشتە شاری تۆرین بۆ ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجام بدرێت و بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسەوە بکات.
هۆڤێدێسی 29 ساڵان دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ راهێنەر و بەرپرسانی شاڵکێ تێکچوو و هێمای کاپتنی یناکەی لێ سەنرایەوە، بڕیاری دا ریزەکانی یانە ئەڵمانییەکە بەجێبهێڵێت، یۆڤێنتۆسیش بۆ پڕکردنەوەی شوێنی لیۆناردۆ بۆنۆچی گرێبەست لەگەڵ هۆڤێدیس واژۆ دەکات.
هۆڤێدیس بەرامبەر 3 ملیۆن یۆرۆ بۆ چوار ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤییەوە دەکات.