ئارسن ڤینگه‌ر راستییه‌كانی له باره‌ی چاره‌نووسی سانچێز ئاشكرا كرد
ئارسن ڤینگه‌ر، راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه رۆیشتنی سانچێز زۆر له ڕوودان نزیكه، ده‌شڵێت: ئه‌و نایه‌وێت له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت.
ئارسن ڤینگه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: چاره‌نووسی مانه‌وه و رۆیشتنی ئالێكسیس سانچێز له ئارسێناڵ له‌ده‌ستی خۆیدایه.
ڤینگه‌ر گوتیشی: نامه‌وێت زۆر قسه له باره‌ی سانچێز بكه‌م، به‌ڵام له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو هه‌موو شتێك له باره‌ی داهاتووی هێرشبه‌ره چیللییه‌كه ڕوون ده‌بێته‌وه.
ڤینگه‌ر ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر به‌زوویی گرێبه‌ستی سانچێز یه‌كلایی نه‌بێته‌وه، ئه‌وا هێرشبه‌ره چیللییه‌كه ده‌بێت رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له پرێمه‌رلیگ به‌شداریی یاری داهاتووی ئارسێناڵ به‌رامبه‌ر كریستال پاڵاس بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، میدیاكانی بریتانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئالێكسیس سانچێز بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه.
سانچێزی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2014 به به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆناوه روویكرده ئارسێناڵ، سانچێز له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه به‌شداریی له 168 یاری كردووه و 80 گۆڵ و 46 ئاسیستی هه‌بووه.