كۆتینیۆ پێیوایه ئه‌م 2 یاریزانه له مۆندیال ململانێی كریستیانۆ و مێسی ده‌كه‌ن
فلیپی كۆتینیۆ ناوه‌راستكاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، له لێدوانێكدا ناوی ئه‌و 2 یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه له مۆندیال ململانێی كریستیانۆ و مێسی ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، فلیپی كۆتینیۆی یاریزانی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: پێموایه محه‌مه‌د سه‌ڵاح و نێیمار دا سیلڤا ده‌توانێت له مۆندیال به‌ره‌نگاری كریستیانۆ و مێسی ببنه‌وه.
كۆتینیۆ ده‌شڵێت: واهه‌ست ده‌كه‌م ئێستا ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ نێیمار و سه‌ڵاح كه له مۆندیال بدره‌وشێنه‌وه و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ و مێسی بنێن.
كۆتینیۆ گوتیشی: كریستیانۆ و مێسی ساڵانێكه زۆره ده‌ستنیشان به‌سه‌ر ناسناوه تاكه‌كه‌سییه‌كان دا گرتووه، پێموایه له مۆندیالی ده‌رفه‌تێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزان و ئه‌ستێره‌ی زیاتر ده‌ربكه‌ون، من وه‌ك خۆم پێموایه سه‌ڵاح و نێیمار ده‌توانن ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه.
كۆتینیۆ ده‌شڵێت: هه‌موومان ده‌بینن كه سه‌ڵاح چۆن له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول بۆته چ پاڵه‌وانێكی كاریگه‌ر، دڵنیام له مۆندیالیش ده‌توانێت هه‌مان كار بكات و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له فایناڵی چامپیۆنزلیگ تووشی پێكانبووه و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی میسر، به‌ڵام به‌فه‌رمی به‌هۆی ئازاره‌وه بۆ یاری یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆروگوای دوورخراوه‌ته‌وه، نێیماریش دوای 3 مانگ دابڕان، دوێنێ له یارییه‌كی دۆستانه به‌رامبه‌ر كرواتیا گه‌ڕایه‌وه و گۆڵێكی ئه‌فسووناوی بۆ سه‌ماكاره‌كانی به‌رازیل تۆمار كرد.