بەڤیدیۆ: یۆڤێنتۆس بە هاتریکێکی دیبالا لە ساسۆلۆی بردەوە

دیبالا دووەم هاتریکی لەم وەرزە تۆمارکرد

K24- هەولێر

یۆڤێنتۆس چوارەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی لە سێریا ئەی بەدەستهێنا و بە هاتریکێکی پاولۆ دیبالا لە ساسۆلۆی میوانداریی بردەوە.

پاولۆ دیبالا لە یاریی ژمارە 100ی خۆی لەگەڵ یۆڤێنتۆسدا لە خولەکەکانی 16 ، 49 و 63 هاتریکی بۆ یۆڤێنتۆس کرد و یۆڤی چوارەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی تۆمارکرد و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی سێریا ئەی گرت و یۆڤی لەم وەرزە تاکو ئێستا لە 4 یاری 13 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی لێکراوە.

 

راستییەکانی یارییەکە:

  • لەوەتەی وەرزی 2015/2016 هیچ یاریزانێک بەقەدەر دیبالا بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی نەکردووە (6 گۆڵ)
  • دیبالا لە یاریی ژمارە 100ی خۆی لەگەڵ یۆڤێ گۆڵی ژمارە 50ی تۆمارکرد
  • دیبالا بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ دوای 4 گەڕ پێشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەی گرتووە
  • دیبالا بووە یەکەم یاریزانی یۆڤێنتۆس لە مێژوودا لە 4 یاریی دەستپێکی سێریا ئەی گۆڵ بکات
  • پاولۆ دیبالا دووەم هاتریکی لەم وەرزە تۆمارکرد و جگە لە ساسۆلۆ هاتریکی بەرامبەر جێنەواش کردووە.
  • دیبالا لەم وەرزە تاکو ئێستا لە 5 یاری 10 گۆڵی بۆ یۆڤێنتۆس کردووە، واتە لە کۆی 15 گۆڵ رێژەی %66.7ی گۆڵەکانی یۆڤی لەم وەرزە بە قاچی دیبالا بوون

پاولۆ دیبالا لە 100 یاری 50 گۆڵی بۆ یۆڤێنتۆس کردووە
پاولۆ دیبالا لە 100 یاری 50 گۆڵی بۆ یۆڤێنتۆس کردووە
دیبالا دوای تۆمارکردنی گۆڵێکی لە بەرامبەر ساسۆلۆ
دیبالا دوای تۆمارکردنی گۆڵێکی لە بەرامبەر ساسۆلۆ