زڵ‌اتان گاڵته‌یه‌ك به كریستیانۆ ده‌كات و توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت
ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری یانه‌ی لۆس ئانجلس گاڵاكسی ئه‌مریكا گاڵته به لێدوانێكی پێشووی كریستیانۆ ده‌كات و ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان.
له باره‌ی به‌راوردی نێوان خۆی و مێسی، كریستیانۆ پێشتر گوتوویه‌تی: من جیاوازم له ئه‌ستێره‌كانی دیكه و ته‌حه‌دای هه‌مووان ده‌كه‌م، چونكه من له خولی پورتوگالی، ئینگلاند، ئیسپانیا و ئیتاڵیا یاریم كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌مووانیش ناسناوم بردۆته‌وه، لیۆنێل مێسیش ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت كێبڕكێی من بكات با له چوارچێوه‌ی لالیگا بێته ده‌ره‌وه و له سێریا ئه‌ی كێبڕكێی من بكات.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبه‌ری سوێدی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی بی بی سی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی كریستیانۆ ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: پێویست به‌و قسانه ناكات، چونكه كریستیانۆ نه‌چۆته یانه‌یه‌كی لاواز تا ته‌حه‌دای هه‌مووان بكات، كریس چۆته یانه‌یه‌ك كه چه‌ندان ساڵه پاڵه‌وانی ئیتاڵیا و به‌رده‌وامیش به‌ربژێره بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ.
زڵ‌اتان ده‌شڵێت: كریستیانۆ ئه‌گه‌ر ئازایه و ده‌یه‌وێت ته‌حه‌دای هه‌مووان بكات، با ئه‌وكاته چووبایه یوڤێنتۆس كه بۆ پله‌دوو دابه‌زیبوو یان با بچێته یانه‌یه‌كی لاواز و رۆڵی هه‌بێت و نازناویان بۆ بباته‌وه، پێموایه كریستیانۆ خۆشی باوه‌ڕی به‌و قسانه نییه به‌ڵام هه‌ر ده‌یكات.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له ژیانی وه‌رزشی خۆی له 9 خولی جیاواز یاریكردووه، یانه‌كانی ئینته‌ر میلان، ئه‌یسی میلان، یوڤێنتۆس، پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتدی تاقی كردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ هیچیان نه‌یتوانیوه چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی ئازاد به 50 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لۆس ئانجلس گاڵاكسی، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 27 یاری، 22 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كردووه.