پیۆڵ: رهنگه چێڵسی بگاته قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ
کارلۆس پیۆلی بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت یاریزانانی یانەکەی پێشووی لە یاری چوون ئەنجامێکی باشیان بەدەستهێناوە و لە هەمان کاتدا هۆشداریش دەدات کە بروایان بەم ئەنجامە نەبێت و هەموو هەوڵێک بۆ سەرکەوتن بدەن، چونكه دوور نييه شتي ديكه رووبدات.
كارلێس پيۆڵ كاپتنى پێشووى بارسا له ديمانهيهكى دا لهگهڵ دهزگای میدیایی (بێن سپۆرت)ـی قهتهری، دهڵێت: من پێموایە ئەنجامی یاری چوون لە سوودی بارسێلۆنا دەبێت، چونکە ئەوان لە یاریگای چێڵسی توانیان گۆڵێک بکەن، کە ئەمەش شتێکی گرنگە بە تایبەتى بۆ ئهم قۆناخه، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیيە کە بارسا ئەنجامی کۆتایی یەکلا کردۆتەوە و پێویستە لەم یارییەدا بە وریایی مامەلە بکەن، بە پێچەوانەوە لەوانەیە هەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەردا بێت و چێڵسی بگاتە قۆناخی داهاتوو.
پيۆڵ گوتيشی: سەبارەت بەوەی کە ئەوان لە پلانیاندا هەیە کە کۆنترۆڵی میسی و سوارێز بکەن، راستە ئەوان بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت یاریزانە سەرەکیەکان رابگرن، هەروەها چێڵسی هێڵێکی بەرگری باشی هەیە، هەر بۆیە پێویستە لەسەر یاریزانانی بارسا زۆر بە وردی و هوشیاری یاری بکەن و نابێت پەلە بکەن، چونکە رکابەرەکەیان هاتووە کە بردنەوە بەدەست بێنێت و بگاتە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.
بڕیاره سبهی له یاری گهڕانهوهی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانهی بارسێلۆنا له یاریگهی كامپ نوو له كاتژمێر 10:45 خولهكی شهو به كاتی كوردستان میوانداریی چێڵسی بكات، له یاری چوون به گۆڵێك بۆ ههرلایهكیان یهكسانبوون.