بەڤیدیۆ.. یاریزانێکی ریال مەدرید تووشی پێکانێکی سەخت بوو

خەریکبوو تووشی شکانی بڕبڕەکانی ملی بێت

K24- هەولێر

دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری ریال مەدریدی ئیسپانی لە یاریی هەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا تووشی پێکانێکی سەخت بوو و خەریکبوو مەترسی بکەوێتە سەر ژیانی.

شەوی هەینی لە یاریی نێوان خوار 21 ساڵانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دانی سیبایۆس لە ئەنجامی بەیەکداکەوتنی لەگەڵ یاریزانێکی ئیتاڵیا کەوت و بڕبڕەکانی ملی بە تووندی بەیەک کەوتنەوە، بەخێرایی ناوەڕاستکارەکەی ئیسپانیا گەیەنرایە نەخۆشخانە و بە هەستی بە سەرسووڕان دەکرد.

دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ کرا، دەرکەوت پێکانەکەی سیبایۆس مەترسیدار نییە و ئەو ناوەڕاستکارەی ریال مەدرید تەنیا تووشی ئازارێکی تووند بووە و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی لاوانی ئیسپانیا.

سیبایۆس ئەمڕۆ دوای بەجێهێشتنی نەخۆشخانە لە هەژماری فەرمی خۆی لەبارەی رووداوەکەوە نووسیویەتی 'سووپاس بۆ خوا پێکانەکەم سووک بوو، بەردەوام دەبین'.

تویتەکەی دانی سیبایۆس
تویتەکەی دانی سیبایۆس