میدیاكانی مه‌درید ستایشی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی میسی به‌رامبه‌ر كریستیانۆ ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ليۆنێل مێسی سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆ كرد و له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له ریال مه‌دریدیان برده‌وه، مێسی به هه‌ڵوێستێكی جوان میدیاكانی مه‌دریدی هێنایه ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23 دێسێمبه‌ری 2017، له گه‌ڕی 17ـه‌می لالیگا له یاریگه‌ی بێرنابیۆ كلاسیكۆ له نێوان ریال مه‌درید و بارسا به‌ڕێوه چوو.
له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، لیۆنێل مێسی لێدانێكی راسته‌وخۆی جێبه‌جێكرد و تۆپه‌كه‌ش به سه‌ری كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌وت كه له‌به‌رده‌م لێدانه‌كه‌ی مێسی رۆڵی دیواری بینی بوو.
دوای لێدانه راسته‌وخۆیه‌كه‌ی مێسی، كریستیانۆ هه‌ستی به ئازار كرد، به‌ڵام مێسی یه‌كسه‌ر چووه لای و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كرد و جۆرێك له دوای لێبوردنی بۆ ده‌ربڕی.
دوای یارییه‌كه، پێگه‌ی ماركای مه‌دریدی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید به گه‌وره‌یی نووسیویه‌تی: مێسی به هه‌ڵوێستێكی نایاب به‌ره‌و كریستیانۆ رۆیشت.
پێگه‌ی ئاسی مه‌دریدیش، ستایشی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مێسی كرد و نووسیبووی: مێسی نموونه‌یه‌كی جوانی به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه پێشكه‌ش كرد.
لیۆنێل مێسی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، گۆڵێكی به لێدانی پێناڵتی كرد و ئه‌سیستێكیشی بۆ ئالێكس ڤیدال كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له كلاسیكۆ گه‌یانده 25 گۆڵ و بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژوودا بتوانێت 15 گۆڵ له بێرنابیۆ تۆمار بكات.