"بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو په‌یوه‌ندی به‌م 2 یاریزانه كردووه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، دوای رۆیشتنی مونیر حه‌دادی، راهێنه‌ری بارسێلۆنا داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه هێرشبه‌رێكی سه‌ره‌ڕم له گواستنه‌وه‌ی زستانه بگوازنه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا دوو یاریزان بۆته ئامانجی بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ 13 جه‌نیوه‌ری 2019، راپۆرتێكی له باره‌ی ئامانجه‌كانی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به ناوه‌كانی فێرناندۆ یۆرێنتی و ئالڤارۆ مۆراتا كردووه كه هه‌ردووكیان ئیسپانین.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری چێڵسی له‌وه‌ته‌ی هاتۆته یانه‌كه مۆراتای په‌راوێز خستووه و ته‌نانه‌ت بۆ یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر نیوكاسڵ دووریخستۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه یانه له‌نده‌نییه‌كه جێبهێڵێت.
مۆراتای 26 ساڵان، له هاوینی 2017 له ریال مه‌دریده‌وه به 66 ملیۆن یۆرۆ روویكرده چێڵسی، 72 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه كردووه، 24 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كردووه.
له به‌رامبه‌ردا فێرناندۆ یۆرێننتی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له لایه‌ن راهێنه‌ری تۆتێنهام وه‌ك یاریزانێكی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له‌وه‌ته‌ی هاوینی 2017ـه‌وه له یانه‌ی لێسته‌ر سیتییه‌وه روویكردۆته تۆتێنهام به‌شداریی 43 یاری كردووه و 9 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه.