مەدرید بەبێ‌ رۆناڵدۆ و كریستیانۆی بێ‌ شاهانە

له‌ دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ریال مه‌درید چی به‌سه‌ر دێت؟

جەلال سەعید

یاری تۆپی پێ‌ هاوبەشە لە نێوان 11 یاریزان لە مەیدانی یارییدا، یاریزانانی سەر كورسی یەدەگیش تەواوكەری پێكهاتەی سەرەكین، راهێنەری سەركەوتوو دەڵێت:11 یاریزانی لێهاتووم پێ بدە تاكو ئەنجامی باشت پێ بدەم، هاندرانی یانەی ریال مەدرید و یاریزان كریستیانۆ هەر یەكە بەشێوازێك پێشبینی و گفتووگۆ لە سەر رۆیشتن و لێك جیابونەوەی ریال و رۆنالدۆ دەكەن.

 بەشێك پێیانوایە یانەی ریال مەدرید بەبێ‌ كریستیانۆ ناتوانی بەئاستێكی باش و سەركەوتوو دەركەوت و تووشی شكەستخواردن دەبێت.

بەشێكی تر بەبیرو هزرو فەلەسەفەی تۆپی پێ‌ تێرامانی داهاتووی یانەی ریال مەدرید دەكەن و دەڵێن: یانەی ریال مەدرید لە تواناو بەهێزی و گەورەیی خۆی ئاسیای دەبێت، لە سەر مێژووی خۆی ناوەستێ‌ و بەردەوام دەبێ، مێژووی ریال مەدرید زۆر بەگەورەتر و بەهێزتر دەزانن كە بەیاریزانێك و دووان بلەرزێت و بێهێزبێت.

ئەمانە شرۆڤەی هەندێ‌ لە شارەزا و لێزانەكانی تۆپی پێشە نەك بەتەنها جەماوەرو هاندەرانی یانەی شاهانە و كریستیانۆ.

راستە یاریزان كریستیانۆ یەكێكە لە باشترین گۆڵكار و هێرشبەرانی جیهان، خاوەنی كۆمەلێك ریكۆردی تایبەت بەخۆیەتی و یاریزانێكی ئەستێرەو مەترسیدارە، بەڵام یانەی ریال مەدرید خاوەن چەند یاریزانێكی لێهاتوو و ئەستێرە بووە و رۆلی كاریگەرو سەرەكیان هەبووە لە بەدەستهێنانی نازناوەكان.

رامۆس وەك سه‌ركرده‌ و گۆڵكارێكی رزگاركەر و زیرەك لە یارییە چارەنووسسازەكان، هۆكاری سەركەوتن و نازناوەكانی یانەی قەڵای مەدرید بووە، ڤاران له‌ دڵی به‌رگری لە دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام و دوور لە مەترسییەكانی هێرشبەرانی ترسناك و ركابەر، جێگای دیار و بەرچاوە هه‌بووه‌، مارسێلۆ لە باڵی چەپ بەجولەی شەپۆلاوی و برینی یاریزانان و دروستكردنی هێرشەكانی پێچەوانە، بەردەوام جێگای مەترسی بووە لە پێدانی تۆپ بەیاریزانانی نێو هێڵی 18 یاردە بەتایبەت بە رۆناڵدۆ، كارڤاخاڵ بەرگریكارێكی هێرشبەرانەی باڵی راست و خاوەن دروستكردنی بێهێزی و لاوازی یانەكانی ركابەر بووە، لە پێدانی تۆپ بە یاریزانی نێو هێڵی سزا هاوشێوەی مارسێلۆ بووە.

هەر سێ‌ یاریزانی ناوەراست مۆدرێج، كرۆس، كاسیمێرۆ، بەهێزی و توانی یەكەمی یانەی ریال مەدرید ناویان دەهێت، مۆدرێج وەك ئەندازیارێكی جوانی نەخشەساز بۆ دروستكردنی یاری و ترسناك لە ناوەراست، هاوكارێكی تەواوی كریستیانۆ و تەواوكەری بەهێزی ریال بووە، كرۆس و كاسیمێرۆ دووانەی بەهێز و بەتوانا لە پركردنەوەی هێڵی ناوەراست و بەستنەوەی هەردوو هێڵی هێرشبەرو بەرگری پێكەوە، كاسیمێرۆ بەهێزی بەرگریكارانە و چاودێری یاریزانانی ئەستێرە، كرۆس بە بەرگریكردنێكی جوان و بەهێزێكی هێرشبەرانەو ترسناك لە وەشاندنی تۆپ و هەژاندنی تۆری گۆڵ، بەشی خۆی بەركەوتووە، كیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی یانەی شاهانە لە پارێزگاری كردن و پاراستنی هێمنانەی گۆڵی یانەی ریال مەدرید دەست، پەنجەكانی لە ئاست و توانای هونەری كەم ناكرێتەوە، جولە و شێوازی یاریكردنی یاریزانان گاریس به‌یل و بنزیما و ئەسینیسۆ و لۆكاس فاسكێز، رۆڵی كاریگەریان كەمتر نەبووە لە هێچێك لەو یاریزانانەی دیكە بە كریستیانۆ رۆناڵدۆشەوە بە تایبەت یاریزان به‌یل، یاری كۆتایەكانیش ئەو راستییە دەسەڵمێنێت بۆ یاریزان رامۆس و بێ

یانەی ریال مەدرید بەبێ‌ كریستیانۆ ناكەویت، یانەیەكی گەورەو بەهێزە، نەبوونی رۆناڵدۆی ئەوەندەی پێوە دیار نابێت، بەپێچەوانەوە كریستیانۆ ناتوانی سەركەوتوو بیت بەبێ‌ ریال مەدرید، لە ریال مەدرید تەواوی یاریزانان لەهاوكاری كریستیانۆ بوون و شێوازی یاری ریال مەدریدیش ئەوەی دەخواست.

جـه‌لال سـه‌عیـد نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی
جـه‌لال سـه‌عیـد نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی