پێش یارییه‌كه‌ی ریال، نیوه‌ی پێكهاته‌ی بایرن میونشن له مه‌ترسی دایه
ئارێین رۆبن بەرامبەر سێڤییا تووشی پێکان بووە و ئەمڕۆ بەشداریی راهێنانەکانی بایرن میونشنی نەکرد.
رۆبن لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و ئەمڕۆ بەهۆی هەستکردن بە ئازارەوە بەشداریی راهێنانەکانی بایرن میونشنی نەکرد، هێشتا نازانرێت بۆ یاری سبەی بایرن میونشن لە بۆندزلیگا بەرامبەر بۆرووسیا مونشن گلادباخ ئامادە دەبێت یاخود نا.
یۆپ هاینکسی راهێنەری بایرن میونشن رەتیکردەوە هیچ زانیارییەکی لەبارەی رادەی پێکانەکەی رۆبن هەبێت و رایگەیاند، ئەمڕۆ نەیتوانی بەشداریی راهێنانەکان بکات، بەڵام هێشتا نازانرێت بۆ یاریی سبەی ئامادە دەبێت یان نا، کە بایرن پاڵەوانی بۆندزلیگا سبەی شەو کاتژمێر 19:30 میوانداریی گلادباخ دەکات.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا پێش یارییه‌كه‌ی بایرن میونشن و ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ گوومان له به‌شداریكردنی هه‌ریه‌كه له (خامیس رۆدریگێز، مانوێل نویه‌ر و كینگسلی كوومان)ـیش دروست بووه، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی له‌سه‌ر لایه‌نی جه‌سته‌یی فرانك ریبیێریش دروستبووه كه پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه به‌ڕێژه‌ی 100% له ڕووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده نه‌بێت.