به ڤیدیۆ... بارسێلۆنا پێشه‌نگ چۆل ناكات
له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر لیگانیس به‌ده‌ستهێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 نۆڤێمبه‌ری 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی لیگانیس.
له خوله‌كی 28، لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆرگوایی یانه‌ی بارسێلۆنای به گۆڵێك پێشخست، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاگه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، لویس سوارێز جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه و له خوله‌كی 60 دووه‌مین گۆڵی بۆ بارسا زیاد كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی لێبدات، پاوڵینهۆ جۆنیۆری به‌رازیلی گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه له كۆی 12 یاری، یازده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی له لالیگا تۆمار كرد.
ـ سێرخیۆ بۆسكێتس یاری ژماره 450ـی به درێسی بارسێلۆنا له دژی لیگانیس تۆمار كرد.
ـ لویس سوارێز دوای 478 خوله‌ك دابڕان له گۆڵكردن، گه‌ڕایه‌وه گۆڵكردن و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.
ـ جیرارد پیكێ به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی زه‌رد له به‌رامبه‌ر لیگانیس، له یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا بێبه‌ش ده‌بێت.
ـ پاوڵینهۆی یاریزانی بارسێلۆنا چواره‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆمار كرد.
ـ لویس سوارێز ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 5 گۆڵ.
یانه‌ی بارسێلۆنا ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی لالیگا بۆ 34 خاڵ زیاد كرد، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدی سێیه‌م بۆ 11 خاڵ زیاد كرد.