گرافیک.. ئەو ریکۆردە رەشانەی ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاڕیال تۆماریکردن

دۆخی ریال مەدرید لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت

K24- هەولێر

ریال مەدرید بەوهۆی ئەو شکەتەی بەرامبەر ڤیاڕیال تۆماریکرد، چەندان ریکۆردی رەشی تۆمارکرد و دۆخی یانەکە رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت.

دوای ئەوەی 73 یاری لەسەر یەکتری گۆڵی کرد و ریکۆردی تۆمارکرد، ریال مەدرید لە دوایین 25 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 6 یاری گۆڵی نەکردووە
ریال مەدرید لەگەڵ رافایل بێنیتیزی راهێنەری پێشووی یانەکە لە 18 یاری 37 خاڵ و 48 گۆڵی هەبوو، کەچی ئەم وەرزە زیدان لەگەڵ ریال مەدرید لە لالیگا لە 18 یاری تەنیا 32 خاڵی بەدەستهێناوە و 32 گۆڵیشی تۆمارکردووە.
یانە مەدریدییەکە تاکو ئێستا لە لالیگا لە کۆی 18 گەڕ 22 خاڵی لەدەست داوە، کەچی وەرزی رابردوو لە تەواوی خولەکە ریال مەدرید کە بووە پاڵەوان تەنیا 21 خاڵی لەدەست دا

ریال مەدرید بۆیەکەمجار دوای 20 ساڵ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ڤیاڕیال تووشی شکست بوو، کە ڤیاڕیال لەوەتەی ساڵی 1998 لە ریزی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیا یاریی دەکات.
لەوەتەی وەرزی 2006/2005 یەکەمجارە ریال مەدرید لە 18 گەڕی سەرەتای لالیگا 32 خاڵ کۆبکاتەوە و 12 ساڵە یانەکە بەمشێوەیە خراپ دەستی بە خولەکە نەکردووە.
لەوەتەی 2009 یەکەمجارە ریال مەدرید لە یاریگەی خۆی دوو یاری لەسەر یەکی لالیگا بدۆڕێنێت.

ریکۆردە رەشەکانی ریال مەدرید
ریکۆردە رەشەکانی ریال مەدرید
ریکۆردە رەشەکانی ریال مەدرید
ریکۆردە رەشەکانی ریال مەدرید