ئامارەکانی دوایین 10 کلاسیکۆ لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا دایە
کلاسیکۆی زەوی, لە نێوان دوو زەبەلاحەکەی ئیسپانیا نزیك بۆتهوه، کە تێیدا ریال مەدرید و بارسێلۆنا له پێناو بە دەستھێنانی جامی سووپەری ئیسپانیا رووبهڕووی یهكتر دهبنهوه، ههرچهنده بههێزی ئهم دوویانهیه زۆرجار پیشبینی و ئهنجامهكان پێچهوانه دهكاتهوه و تا دواخولەک ھاندەران دەستیان لەسەر دڵیان دەبێت، چونکە ئەنجامەکە وا بە ئاسانی یەکلایی نابێتەوە، لێرەدا باسی دواین 10 کلاسیکۆی جیھان دەکەین.
١- کلاسیکۆ ٧ـی ئۆکتۆبەری٢٠١٢, بە یەکسان بوون بە ئەنجامی 2 گۆڵ بۆ ههرلایهكیان کۆتایی ھات.
٢- کلاسیۆکۆی ٢ مارسی ٢٠١٣, مێرێنگێ بە ئەنجامی ٢ – ١ گۆڵ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ شكستی به یانه كهتهلۆنیاییهكه هێنا.
٣- کلاسیۆکۆی ٢٦ـی ئۆکتۆبەری٢٠١٣, بارسا یارییەکەی بە ئەنجامی ٢ – ١ گۆڵ لە یاریگای کامپ نوو بردەوە.
٤ - کلاسیکۆی ٢٣ مارسی لە ٢٠١٤, جارێکی تر بارسێلۆنا براوە بوو, بە ئەنجامی ٤- ٣ گۆڵ, لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ,
٥- کلاسیکۆی فایناڵی جامی شا, ساڵی ٢٠١٤, مێرێنگێ بە ئەنجامی ٢ – ١ براوە بوو, لە یارێگای مێستایا.
٦- کلاسیکۆی ٢٥ ئۆکتۆبەری ٢٠١٤, ریال مەدرید براوەی یارییەکە بوو بە ئەنجامی, ٣ – ١ گۆڵ, لە سانتیاگۆبێرنابیۆ.
٧- کلاسیکۆی ٢٢ مارتی ٢٠١٥, بلاوگرانا براوەی یارییەکە بوو بە ئەنجامی ٢ – ١, لە کامپ نوو
٨- کلاسیکۆی ٢١ نۆڤێمبەری ٢٠١٥, بارسێلۆنا براوەبوو بە ئەنجامی, ٤- ٠ گۆڵ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
٩- کلاسیکۆی ٢ ئەپرێڵ ٢٠١٦, ریال مەدرید براوەبوو بە ئەنجامی ٢ – ١ گۆڵو لە کامپ نوو.
١٠- کلاسیۆکۆی ٣ دێسێمبەری ٢٠١٦, یاریی بە یەکسانبوون بە ئەنجامی ١ – ١ گۆڵ، لە کامپ نوو بە کۆتا ھات.
١١- کلاسیکۆی ٢٣ نیسانی ٢٠١٧, بارسێلۆنا براوەی یارییەکە بوو بە ئەنجامی ٣ – ٢ گۆڵ, لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ, کاتێک لیۆنێل مێسی لە دواین ساتی یارییەکە گۆڵێکی کوشندەی تۆمار کردوو, بوونە براوەی ئەو رۆژە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم