ئەو 7 ئه‌ستێره‌یه‌ی، بارسێلۆنا زۆڵمێكی گه‌وره‌ی لێکردوون

بارسێلۆنا بۆ ئه‌وان خه‌ون بوو، دواتر بووه‌ دۆزه‌خ

 بارسێلۆنا شوێنی دەرکەوتن و پێگه‌یاندنی یاریزانانە، زۆرێکیش لە یاریزانانەکانی جیھان خەونی پۆشینی درێسی بارسایان ھەیە، بەڵام کاتێک خەونەکەیان دەبێتە راستی ئەو کات دەزانن لە مۆڵگەی مردن دان، خەریکە وردە وردە توانای یاریی کردنیان لە دەست دەدەن ناچار یانەکە جێدێڵن و بۆ یانەیەکی دیکە کۆچ دەکەن، لێرەدا ئەو یاریزانانە دەخەینەڕوو, کە بارسا زوڵمی لێکردوون.

1ـ یه‌حیا تۆڕی: سه‌ره‌ڕای پێشکەشکردنی باشترین ئاست بۆ بارسێلۆنا، بەڵام بەھۆی دەستبەرداربوونیەوە لە لایەن گواردیۆلاوە و پشتبەستن بە بۆسکێتس، ھەموو پێیانوایە زوڵمێکی زۆر لەو یاریزانە کراوە.

2ـ ماورۆ ئیکاردی: ھێرشبەرە ئارجێنتینایەکە پێشووتر یاریزانی بلاوگرانابوو، دواتر پەیوەندی بە سامپدۆریای ئیتاڵیاوه‌ کرد و درەوشایەوە، ئێستاش یەکێکە لە باشترین ھێرشبەرەکانی جیھان.

3- زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ: سوارچاکە باڵا بەرزەکەی سوێد، نەیتوانی لەگەڵ یانەکەتەلۆنیەکە سەرکەوتووبێ، ئەویش بووە قوربانی دەستی گواردیۆلا و یانەکەی جێھێشت، ئێستاش سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانانی جیھانە.

4ـ ئالێکسیس سانچێز: کوڕە چیللیەکە یەکێکە لە باشترین ھێرشبەرەکانی جیھان، تەنانەت ئەو کاتەی لە بارساش بوو باشترین ئاستی پێشکەش دەکرد، بەڵام رێگەی پێنەدرا ھەموو تواناکانی خۆی دەربخات، خەونی بردنەوەی چامپیۆنزلیگیشی لە بارسا لە دەست دا.

5- سیسک فابریگاس: ئه‌م یاریزانه‌ له‌ بارسێلۆنا پێگه‌یشت، یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ دووجار كڕین و فرۆشتنی پێكرد، جارێك به‌ ئارسێناڵی فرۆشت و دواتر گه‌ڕاندییه‌وه‌ و دیسان به‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی فرۆشت كه‌ چێڵسی بوو.

6- تیاگۆ ئالکانتارا: لە ئێستا دا بە یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی جیھان دادەنرێت کە لە ریزی بایەر میونشن یاریی دەکات، کەچی لە بارسێلۆنا ئەو دەرفەتەی پێنەدرا تا بوونی خۆی وەک ئەستێرەیەک بنوێنێت، ته‌نانه‌ت ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له‌سه‌ر رافینهای برایه‌تی كه‌ ئێستا یاری بۆ بارسا ده‌كات.

7- ئاردا تۆران: دواین قوربانی دەستی بارسا، کوڕە تورکەکەبوو کە لە ھاوینی 2015 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی پشتی پێنەبەسترا، بەھۆی بوونی مێسی و سوارێز و نێیمار لە ھێلی ھێرشبردن، تەنانەت دوای رۆشتنی نێیماریش نەیتوانی باوەڕ بە ڤالڤێردی راھێنەر بێنێ و ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکە بکات، لە گواستنەوەی زستانەش به‌شێوه‌ی خواستن بەرێکرا.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم

ماورۆ ئیكاردی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای یانه‌ی ئینته‌ر میلان
ماورۆ ئیكاردی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای یانه‌ی ئینته‌ر میلان