"ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید له ره‌فتاره‌كانی كریستیانۆ بێزار بووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ماركۆ ئاسێنسیۆ به ته‌واوه‌تی له ره‌فتاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ توڕه‌یه، هۆكاری یه‌ده‌گبوونی بۆ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی (گۆڵ)ـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ به‌هۆی پشتگیریكردن له بێنزێما رێگه نادات ئاسێنسیۆ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات، ئه‌مه‌ش یاریزانه لاوه‌كه‌ی توڕه كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ داوای له زێدان كردووه له كه‌ریم بێنزێمای جیا نه‌كاته‌وه، رایگه‌یاندووه كه ته‌نیا ده‌توانێت له هێڵی پێشه‌وه له‌گه‌ڵ بێنزێما لێك تێبگات.
ماركۆ ئاسێنسیۆ له دوایین یاری یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر تۆتێنهام له خوله‌كی 76 له شوێنی بێنزێما هاته نێو یاریگه.
ئاسێنسیۆ دوای ئه‌وه‌ی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌ركه‌وت و ناسناوه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی برده‌وه، دواتر له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ون بوو، به گوێره‌ی میدیاكانیش ئه‌م یاریزانه بۆته قوربانی بێنزێما.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ به ئاسینسیۆ راگه‌یاندووه كه ئه‌و هێشتا پادشای یانه‌كه‌یه و ناكرێت به دره‌وشانه‌وه له 2 یاری یان 3 یاری ببێته ئه‌ستێره.
له لایه‌كی دیكه‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئاسێنسیۆ داوای له زێدان كردووه كه سنوورێك بۆ كریستیانۆ دابنێت و چیتر نه‌بێته قوربانی هیچ یاریزانێك.