بایرن میونشن ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا
یانه‌ی بایرن میونش ئه‌مڕۆ به‌بێ فرانك ریبێری رووبه‌ڕووی ئینتراخت فرانكفۆرت بووه و یارییه‌كه‌شی به‌یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی پێهێنا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 15 ئۆكتۆبه‌ری 2016، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی فڕانك ریبێری یاریزانی فڕه‌نسی و یانه‌ی بایرن میونشن راگه‌یاندرا كه تا 3 هه‌فته‌ی دیكه له یاریكردن داده‌بڕێت.
به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له هه‌ینی رابردوو له كاتی مه‌شقه‌كانی بایرن میونشن تووشی بوو، فڕانك ریبێری یاریزانی بایرن میونشن بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هێرمان گێرلاندی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری بایرن ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ میدیاكان دووپاتكرده‌وه و ده‌ڵێت: ریبێری ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌لایه‌نی كه‌م دوو تا سێ هه‌فته‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ یاریی بكاته‌وه.
به‌مهۆیه‌وه‌ش ریبێری له یاری چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی به‌رامبه‌ر ئایندهۆڤن له چامپیۆنزلیگ ناتوانێت یاریی بكات.
یانه‌ی بایرن میونشن له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ لوتكه‌ی بۆندز لیگای گرتووه و به جیاوازی 2 خاڵ له یانه‌ی كۆڵنی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دووره.