كریستیانۆ بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌ربڕی و باسی مێسیشی كرد

كریستیانۆ: زۆر دڵخۆشم له‌نێو ئه‌م هه‌موو یاریزانه‌ گه‌وره‌یه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ بۆ من بوو

دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی برده‌وه‌، راسته‌وخۆ سووپاسی مێسی كرد و ناوی نێیماریشی هێنا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 23 ئۆكتۆبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، خه‌ڵاتی (زه‌ بێست)ـی به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌خشی.

كریستیانۆ دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ گوتی: سووپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ده‌نگیان به‌من دا، به‌ڵام نابێت لیۆنێل مێسی و نێیمار له‌بیر بكه‌م كه‌ لێره‌ ئاماده‌ن و سووپاسیان ده‌كه‌م.

كریستیانۆ گوتیشی: سووپاسی راهێنه‌ر و سه‌رۆك و یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید و هانده‌ره‌كان ده‌كه‌م كه‌ به‌ درێژایی وه‌رزه‌كان پاڵپشتی من بوونه‌.

كریستیانۆ خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕیوه‌ له‌ نێوان ئه‌م هه‌موو یاریزانه‌ گه‌وره‌یه‌ی جیهان و له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو وه‌رزشوان و كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌ بۆ دووه‌مجار ده‌بێته‌ باشترین یاریزانی جیهان.

کریستیانۆ لە 2017 ٤٤ گۆڵی کردووە و لەگەڵ ریال مەدرید نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیا و ئەوروپای بەدەستهێناوە و بووه‌ باشترین یاریزانی چامپیۆنزلیگیش.

سێڵفی باشترین پێكهاته‌ی 2017
سێڵفی باشترین پێكهاته‌ی 2017