كات و شوێنی یارییه دواخراوه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كات و شوێنی یارییه دواخراوه‌كانی گه‌ڕی بیسته‌می ده‌ستنیشان كرد كه به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و بارانبارینه‌وه رۆژی پێنجشه‌ممه 3 یاری دواخرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16 ئاداری 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی بڕیاری دا
رۆژی سێشه‌ممه ته‌نیا 3 یارییه دواخراوه‌كان به‌ڕێوه بچێت و
گه‌ڕی 21ـه‌می خولی نایابی كوردستانیش بكه‌وێته دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆز، له كاتێكدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان پێشتر بڕیاری دا بوو یارییه‌كانی گه‌ڕی داهاتوو به‌هۆی نه‌ورۆزه‌وه پێشبخرێت و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی یارییه دواخراوه‌كانی له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بوومه‌وه.
خشته‌ی یارییه دواخراوه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێـت:
یه‌كه‌م: یاری هه‌ندرێن و زێره‌ڤانی، كه بڕیاربوو له یاریگای هه‌ندرێن به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌نجام نه‌درا، رۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری گۆڕینی یاریگه‌شی لێ ده‌كرێت.
دووه‌م: یاری ئارارات و نه‌ورۆز كه بڕیاربوو له پیرمام ئه‌نجامبدرێت نه‌كرا، ئه‌م یارییه‌ش له ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه ده‌كرێت.
سێیه‌م: یاری نێوان برایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 28 خوله‌ك به‌سه‌ر یارییه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی بارانبارین یارییه‌كه وه‌ستێنرا و دواخرا، ئه‌م یارییشه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه ده‌كرێت.