سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا داهاتووی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئاشكرا كرد
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا له باره‌ی ده‌نگۆی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی له یانه‌ی بارسێلۆنا راستییه‌كانی دركاند و ناوه‌رۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئاشكرا كرد كه له نێوان ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه و كارگێرانی بارسێلۆنا واژۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14 نۆڤێمبه‌ری 2017، خاڤێر تیباس سه‌رۆكی لالیگای ئیسپانیا، له مه‌راسیمێك تایبه‌ت به چالاكییه نێوخۆیه‌كانی ئه‌ورووپا، له باره‌ی داهاتووی مێسی هاته ده‌نگ و گوتی: مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێكردۆته‌وه و له لالیگا ده‌مێنێته‌وه.
تیباس گوتیشی: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا ده‌كه‌ن دوورن له راستی و من زانیاری ته‌واوم لایه كه مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلاوگرانا درێژ كردۆته‌وه، به‌ڵام نایه‌وێت به فه‌رمی له میدیاكان بڵاوی بكاته‌وه.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له شاری رۆزاریۆی ئارجێنتینا له دایكبووه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه یاری بۆ بارسێلۆنا ده‌كات، خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی و ئارجێنتینییه، له هاوینی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ته‌واو ده‌بێت و تا ئێستا مێسی نه‌هاتۆته به‌رده‌م كامیراكان و واژۆ له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بكات.