ڤاڵڤێردی وه‌ڵامی 12 پرسیاری به‌خێرایی دایه‌وه و هۆڵه‌كه‌ی جێهێشت
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ رایگه‌یاند كه بۆ ئه‌و یارییه گۆڕانكاری زۆر ده‌كه‌ن و پشوو به چه‌ندان یاریزان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 نیسانی 2018، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سبه‌ی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی ده‌كات.
ڤاڵڤێردی گوتی: ئه‌م وه‌رزه 3 جار رووبه‌ڕووی سێلتا ڤیگۆ بووینه‌ته‌وه، ئه‌وان به بارودۆخێكی باش تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و له یاریگه‌ی خۆیان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر یانه‌گه‌وره‌كانیش زۆر به‌باشی ده‌جه‌نگێن.
ڤاڵڤێردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئێستا بارسێلۆنا به دۆخێكی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت و شكسته‌كه‌ی یانه‌ی رۆماشیان له یاد كردووه. ده‌شڵێت: ئێستا كاتی ئه‌وه نییه زۆر بیر له هۆكاری كرانه ده‌ره‌وه‌مان له چامپیۆنزلیگ بكه‌ین، كاتێك ناسناوی لالیگامان یه‌كلایی كرده‌وه هه‌موو شتێك روون ده‌كه‌ینه‌وه.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی مێسی ده‌ڵێت: ره‌نگه سبه‌ی یاری به مێسی بده‌ین، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و یاریزانه نییه، پێویسته هه‌موو ئارجێنتین ئارام بێت و مێسی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ته‌نانه‌ت پێشبینی ده‌كه‌ن كاری گه‌وره له مۆندیال ئه‌نجام بدات.
له باره‌ی ئینیێستا راهێنه‌ری بارسا گوتی: هێشتا ئه‌و یاریزانه هیچ بڕیارێكی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی نه‌داوه، بۆیه بیرمان له هیچ مه‌راسیمێك نه‌كردۆته‌وه تا بۆ ئه‌ندرێس ئینیێستا ئه‌نجامی بده‌ین.
ڤاڵڤێردی زیاتر ده‌ڵێت: نامه‌وێت باسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لالیگا بكه‌م، چونكه پێشتریش دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامێكی گه‌وره له یانه‌ی رۆمامان برده‌وه، بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه كه له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر كێ یاری ده‌كه‌ین، ئێستاش ده‌بینن ئه‌وه خه‌ریكی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسناوی لالیگاین.
ڤاڵڤێردی له كۆتایی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی فلیپی كۆتینهۆی به یاریزانێكی جادووگه‌ر وه‌سف كرد و گوتی: چاوه‌ڕوانی كاری گه‌وره له گه‌وهه‌ره به‌رازیلییه‌كه ده‌كرێت.
گوتیشی: یێری مینا له كاتێكی سه‌خت په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام دڵنیام ئه‌و به‌رگریكاره كۆلۆمبیاییه سوودی گه‌وره‌ی بۆ یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
دوایینجار كه بارسێلۆنا له‌م یاریگه‌یه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه پێش 1108 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بووه، بارسێلۆنا له كۆی 51 یاری له نێو یاریگه‌ی بالایدۆس 18 جار دۆڕاوه و 20 بردنه‌وه‌شی هه‌یه و له 13 یاریش به‌رامبه‌ربوون، بارسا 88 گۆڵی كردووه و 76 جاریش تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێندراوه.
یارییه‌كه سبه‌یله كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ده‌كرێت، بارسێلۆنا 82 خاڵی هه‌یه و پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه له 6 یاری داهاتوو پێویستی به 7 خاڵه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 43 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌م دێت.