تۆتی بریاری دا
K24 ـ رۆما
فرانچێسکۆ تۆتی، جهنگاوهری دێرینی ئیتاڵی یانەی یانهی رۆما رایگهیاند كه دوای کۆتایی ھاتنی وەرزی ئەمساڵ ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.
ئەمرۆ رۆژنامەی " لاگازێتا دێلۆ سپۆرت"ـی ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە، تۆتی چیتر بەرگەی یەدەکبوونی لە یانەکەی نەماوە، بۆیە دەیەوێت دوای کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بھێنێت. سەرەرای ئەوەی ھاندەرانی رۆما نایانەوێت ئەو یاریزانە ریزەکانی یانەکەیان جێبێلێت، بەڵام ناوبراو بێجگە لەوه بریاری ھیچی تری لە ھەگبەکەیدا نەماوە.
دوای گهڕانهوهی سپالێتی بۆ پۆستی راھێنەرایەتی گورگەکان، تۆتی لە پێکانەکەی رزگاری بوو، بەڵام ئەو راھێنەرەش وەک راھێنەری پێشووی ئەو یانەیە چیتر بروایەکی بە بوونی تۆتی لە پێکھاتەی یانەکەیدا نهماوه.