"گریزمان به‌هۆی مێسییه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات"
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه گریزمان دوو دڵه له جێهێشتنی یانه‌كه‌ی و رۆژنامه‌ی سپۆرتیش دووپاتیده‌كاته‌وه گریزمان و بارسێلۆنا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه گریزمان له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدیه‌كه دوو دڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاره‌زوو ده‌كات په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات هۆكاره‌كه‌شی لیۆنێل مێسیه و ئه‌و یاریزانه ئارجێنتینیه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی داوای لێكردووه و ده‌یه‌وێت له وه‌رزی داهاتوو له ته‌نیشتی یاریی بكات و پێشوازی لێده‌كات په‌یوه‌ندی به بلاوگرانا بكات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه بارسێلۆنا و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گریزمان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و یاریزانه فڕه‌نسیه‌كه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی15 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێته یاریزانی بارسێلۆنا، كه دووه‌م به‌رزترین مووچه‌ی یانه‌كه ده‌بێت له‌دوای لیۆنێل مێسی.