ڤیدیۆ.. ئەو رووداوەی دوێنێ شەو هەموو جیهانی خەمناک کرد

هێلیکۆپتەری خاوەنی یانەی لێستەر سیتی کەوتە خوارەوە
kurdistan24.net

شەوی رابردوو بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەری خاوەنی یانەی لێستەر سیتی جیهانی تۆپی پێ خەمناک بوو، هێشتا نازانرێت چارەنووسی خاوەنی یانە ئینگلیزییەکە چییە و چی بەسەر هاتووە.

شەوی رابردوو دوای یاریی نێوان لێستەر سیتی و وێستهام یونایتد لە پرێمەرلیگ کە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات، هێلیکۆپتەری یانەی لێستەر سیتی کە هەمیشە سریڤادانابرابای خاوەنی یانەی لێستەر سیتی و ملیاردێری بەناوبانگی تایلەندی دەگواستەوە، لە تەنیش یاریگەی کینگ پاوەری تایبەت بە یانەکە لە پارکی وەستانی ئۆتۆمبێڵ کەوتە خوارەوە و تێکشکا و گڕی گرت، کە بە گوێرەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان پۆلیسێک دەستبەجێ هەوڵی داوە سەرنشینەکانی ئەو هێلیکۆپتەرە رزگار بکات، بەڵام بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە و گڕگرتنی، ناچار بووە دوای چەند چرکەیەک بکشێتەوە دواوە.

گەرچی سەرەتا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کوڕی خاوەنی لیستەر سیتی و کلۆد پویۆلی بەڕێوەبەری هونەری یانەکەش لەناو هێلیکۆپتەرەکە بن، بەڵام دواتر ئەم دەنگۆیانە رەتکرانەوە و میدیاکانی بەریتانیا دووپاتیان کردەوە، ڤیچای سەرمایەداری تایلەندی و خاوەنی یانە ئینگلیزییەکە لەناو هێلیکۆپتەرەکە بووە و زۆربەیان ئاشکرایان کردووە، ئەو پیاوە تایلەندییە گیانی لەدەست داوە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

سریڤادانابرابا هەشت ساڵ لەمەوبەر یانەی لیستەر سیتی بەرامبەر 61 ملیۆن دۆلار کڕییەوە و لە ریزی یانە پلە یەکەکان سەری خستە ریزی یانە نایابەکان و دوو ساڵ لەمەوبەریش بوونە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.

 

هێلیکۆپتەرەکەی خاوەنی یانەی لێستەر سیتی
هێلیکۆپتەرەکەی خاوەنی یانەی لێستەر سیتی
هێلیکۆپتەرەکەی خاوەنی یانەی لێستەر سیتی
هێلیکۆپتەرەکەی خاوەنی یانەی لێستەر سیتی
خاوەنی یانەی لێستەر سیتی
خاوەنی یانەی لێستەر سیتی
ساتی گڕگرتنی هێلیکۆپتەرەکە
ساتی گڕگرتنی هێلیکۆپتەرەکە
ساتی گڕگرتنی هێلیکۆپتەرەکە
ساتی گڕگرتنی هێلیکۆپتەرەکە