پێش یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی له چامپیۆنزلیگ، ئامارێكی گرینگ له باره‌ی بارسێلۆنا بڵاو ده‌كرێته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ دووه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له چامپیۆنزلیگ رووده‌كاته پورتوگال و رووبه‌ڕووی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا ده‌بێته‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش مێژوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌یه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 1988 ـ 1987 شه‌ش جار رووبه‌ڕووی یانه‌كانی پورتوگال بۆته‌وه و هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.
دوایینجار كه بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی پورتوگالی یاری كردووه به‌رامبه‌ر یانه‌ی بێنفیكا بووه كه به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
بارسێلۆنا دوایینجاریش كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا یاری كردووه له له وه‌رزی 2008 ـ 2009 بووه كاتێك له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كه چوارشه‌ممه یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات به ئه‌نجامی (2 ـ 5) گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.