تۆپی پێ ئەم هاوینە بووەتە وەرزی هاوسەرگیریکردنی ئەستێرەکانی تۆپی پێ

ئەم هاوینە بووەتە وەرزی هاوسەرگیریکردنی ئەستێرەکانی تۆپی پێ

K24- هەولێر

ئەم هاوینە بۆ ئەستێرەکانی تۆپی پێ بووەتە وەرزی هاوسەرگیریکردن و گەیشتن بە دڵخوازەکانیان، تاکو ئێستا تەنیا لەم هاوینە 12 یاریزان و راهێنەرێک چوونەتە ناو قەفەسی زێڕین.
یاریزانانی ریال مەدرید دوای بەدەستهێنانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ خۆشییەکانیان کردووەتە دوو خۆشی و چوار یاریزانی یانەکە لە ماوەی دە رۆژدا ئاهەنگی هاوسەرگیریان گێڕا.
ئالڤارۆ مۆراتا لە ئیتاڵیا لەسەر کەشتییەکانی ڤینیسیا هاوسەرگیری لەگەڵ ئالایس کامپێلۆی خۆشەویستی کرد، کە خۆشەویستەکەی هاندەری بووە و لە رێگەی داواکردنی واژووێکی مۆراتاوە دەستیان بە دڵدرای کردوە.
لۆکاس ڤازکوێزیش ئەم هاوینە هاوسەرگیری لەگەڵ ماکرینا رۆدریگیزی خۆشەویستی کرد و خۆشییەکانی ئەم هاوینەی لەگەڵ دڵدارەکەی بەشکرد.
ماتیۆ کۆڤاسیچ و دانیلۆش ئەم هاوینە ئاهەنگی هاوسەرگیریان گێڕا و ئەو دوو یاریزانەی ریال مەدریدیش بە خۆشەویستەکانیان گەیشتن.
لە مەدرید، ئانتوان گریزمانیش کۆتایی بە رەبەنی خۆی هێنا و دوای نوێکردنەوەی گرێبسەتەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی واژووکرد و دوور لە چاوی میدیاکان ئاهەنگی گێڕا.
ئاندریا بیلۆتی هێرشبەرێکی دیکەیە لەم هاوینە چووە ناو قەفەزی زێڕین و بە ئامادەبوونی خزمان و دۆستانی ئاهەنگی شەکراوخواردنەوەی گێڕا.

دوو بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد لەم هاوینە چوونە ناو قەفەزی زیڕین و ماتیۆ دارمیان و فێل جۆنزیش پشووی ئەم هاوینەیان کردە هەڵێک بۆ ئەوەی ئاهەنگی هاوسەرگیری بگێڕن و ئەو دوو یاریزانەی مان چێستەر یونایتدیش کۆتاییان بە سەڵتی خۆیان هێنا.

جاک ویلشێری ناوەڕاستکاری بۆرنمۆسی ئینگلیزی دوایین یاریزانە لەم هاوینە هاوسەرگیری کردبێت، دوێنێ یەکشەممە ئەم ناوەڕاستکارە ئینگلیزەش هوسەرگیری لەگەڵ ئاندریانی میشێل کرد، کە ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی سۆزدارییان هەیە.
ڤیکتۆر ڤالدێس دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مێدلزبرۆ سەردەمێکی نوێی لە ژیانی خۆی دەستپێکرد و لە بارسێلۆنا بە ئامادەبوونی چەندان ئەستێرەی ئێستا و پێشووی بارسێلۆنا هاوسەرگیری کرد، مارک بارترا و تۆماس ڤێرمایلینی بەرگریکاری پێشووی بلاوگراناش لەم مانگەدا هاوسەرگیریان کرد و هەردوو یاریزانەکە دوور لە چاوی میدیاکان ئاهەنگیان گێڕا.
برێندان رۆجێزری 44 ساڵان دوای بەڕێکردنی وەرزێکی نایاب لەگەڵ سێلتیکی سکۆتلەندی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی کرد و ئەو راهێنەرە ئێرلەندییەش لەم هاوینە بە خۆشەویستەکەی گەیشت.

ئاهەنگی هاوسەرگیری ماتیۆ کۆڤاسیچ

ئاهەنگی هاوسەرگیری ئالڤارۆ مۆراتا

ئاهەنگی هاوسەرگیری لۆکاس ڤازکێز

ئاهەنگی هاوسەرگیری مارک بارترا

ئاهەنگی هاوسەرگیری تۆماس ڤێرمایلین

ئاهەنگی هاوسەگیری ئاندریا بیلۆتی

ئاهەنگی هاوسەرگیری ڤیکتۆر ڤالدێس

ئاهەنگی هاوسەرگیری برێندان رۆجێرز

ئاهەنگی هاوسەرگیری ماتیۆ دارمیان

ئاهەنگی هاوسەرگیری فێل جۆنز

ئاهەنگی هاوسەرگیری جاک ویلشێر

ئاهەنگی هاوسەرگیری ئانتوان گریزمان