كڵۆپ: زۆر به كه‌سایه‌تی ئه‌م راهێنه‌ره سه‌رسامم
لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی حه‌ڤده‌ی پرێمه‌رلیگ سبه‌ی كاتژمێر 7:00 به‌كاتی هه‌ولێر رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، لیڤه‌رپوول 9 یارییه ناتوانێت له مانچێسته‌ر یونایتد بباته‌وه، خۆسێ مۆرینیۆش له كۆی هه‌شت سه‌ردانی رابردووی بۆ ئانفێڵد له چوار یاریی به براوه یاریگای به‌جێهێشتووه.
لیڤه‌رپوول گه‌ڕی رابردوو شكستی مانچێسته‌ر سیتی به‌رامبه‌ر چێڵسی قۆسته‌وه و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت له‌م یارییه‌ش بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ده‌گه‌ڕێت.
له‌م یارییه لیڤه‌رپوول ناسانیا كلاینی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ڵام جویل ماتیب و گۆمێزی به‌رگریكار هاوشانی جه‌یمس میلنه‌ر و ئه‌لیكسانده‌ر ئارنۆڵد باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لیڤه‌رپوول به‌هۆی پێكان یاریی ناكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه مانچێسته‌ر یونایتد له‌م وه‌رزه دۆخی باش نییه له گه‌ڕی رابردووش به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه و شازده خاڵ له لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگ دووره
هه‌رسێ هێرشبه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوول محه‌مه‌د سه‌ڵاح، رۆبێرتۆ فێرمینهۆ و سادیۆ مانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ 20 گۆڵیان تۆمار كردووه به‌ڵام له دواین 855 خوله‌ك یاریكردنیان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد نه‌یانتوانیوه تۆڕه‌كه‌ی دی خیا بهه‌ژێنن.
خوان ماتا ئه‌ستێره‌ی مانچێسته‌ریونایتده له‌م یاریی ئه‌و یاریزانه ئیسپانییه له كۆی یارییه‌كانی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ده‌ستی له 7 گۆڵ هه‌بووه 3 گۆڵی تۆمار كردووه و 4 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی درووستكردووه.
له باره‌ی ئه‌م یارییه، بۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌ڵێت:
یاریی نێوان لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد هه‌میشه پڕجۆشترین یاریی بووه ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی له ئه‌ڵمانیاش بووم كاتم بۆی ته‌رخان ده‌كرد و سه‌یری ئه‌و یارییه‌م ده‌كرد.
یۆرگن كڵۆپ گوتیشی: راسته ئێمه زۆر له مانچێسته‌ر یونایتدمان نه‌بردووه‌ته‌وه ئه‌مجاره هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشتر بین و بتوانین بردنه‌وه به‌ده‌ستبهێنین، به‌هۆی پێكانه‌كانه‌وه من هیچ دوودڵ نیم ئارنۆڵد پێكانه‌كه‌ی قورس نییه و كه‌مێك به‌ختی له گۆمێز و ماتیب باشتر بوو له یارییه‌كانی داهاتووش به‌دوای چاره‌سه‌ری یاریزانه پێكراوه‌كان ده‌گه‌ڕێین.
یۆرگن كڵۆپ ده‌شڵێت: من گوێ به هیچ كه‌سێك ناده‌م ئاستی مانچێسته‌ر یونایتد هیچ كێشه‌یه‌كی نییه ئه‌وان خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی به‌توانا و ئاست به‌رزن راشفۆرد و لینگارد و دی خیا به‌راستی ئه‌وانه یاریزانی زۆر باش و گه‌وره‌ن.
یۆرگن كڵۆپ گوتیشی: مۆرینیۆ كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه ئه‌و سه‌ركه‌وتووترین راهێنه‌ری ئه‌ورووپایه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كان ده‌یكات كاری زۆر مه‌زنن، هێشتا ئێمه بیرمان له بازاڕی زستانه نه‌كردووه‌ته‌وه له ئاستی تیمه‌كه‌م رازیم و كه‌موكوڕیمان نییه.