به وێنه... خێزانێ محه‌مه‌د سه‌ڵاح كێیه؟
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌وه ناسراوه كه ژیانی خێزانی و تایبه‌تی خۆی له میدیاكان شاردۆته‌وه.
فیرعه‌ونه میسرییه‌كه كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2017ـی كیشوه‌ری ئه‌فریقای وه‌رگرت ده‌یه‌وێت دوور له سۆشیاڵ میدیا و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان له‌گه‌ڵ خێزان و كچه بچووكه‌كه‌ی به‌سه‌ر ببات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، خێزانه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یاری جامی ئینگلاند كه‌وته به‌ر زوومی كامیراكان و وێنه‌كه‌ی بڵاو بۆته‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هاوشانی خێزانه‌كه‌ی له یاریی نێوان لیڤه‌رپوول و ئێڤه‌رتۆن له‌سه‌ر په‌یژه‌ی یاریگه دانیشتبوون، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ میدیاكان خۆشكرد كه وێنه‌ی بگرن.
میدیاكان به‌خێرایی چه‌ندان زانیاری له باره‌ی خێزانه‌كه‌ی و ئه‌ستێره میسرییه‌كه بڵاو كرده‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح له 2013 كاتێك له یانه‌ی بازلی سویسرا بوو، مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری له هۆتێلێكی قاهیره له میسر له‌گه‌ڵ (ماجی محه‌مه‌د سادق) كه كچێكی هاوپۆلی خۆی بووه و له‌سه‌رده‌می ژیانی گوند ناسیویه‌تی.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح پێشتر له وه‌سفی خێزانه‌كه‌ی گوتویه‌تی: باشترین كه‌سم ناسیوه، به‌رده‌وام پشتگیری من ده‌كات و هه‌موو توانایه‌كی بۆ یارمه‌تیدانی من خستۆته گه‌ڕ.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵبژارده‌ی میسری گه‌یانده مۆندیالی 2018ـی رووسیا، له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش له یه‌كه‌مین وه‌رزیدا 17 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و كێبڕكێی گه‌وره‌ی ئه‌ستێره‌كانی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ و مێسی ده‌كات.