"زێدان زۆرترین خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌هره‌مه‌نده ده‌ربڕیوه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی جادون سانچۆی هێرشبه‌ری ئینگلیزی راسپاردووه كه ئێستا ئه‌م یاریزانه له بۆندزلیگا تا دێت زیاتر ده‌دره‌وشێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داوای زێدان هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی جادون سانچۆی یاریزانی دۆرتمۆند ده‌ستپێكردووه، مه‌زه‌نده ده‌كرێت تێچووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بگاته 180 ملیۆن یۆرۆ.
جادون سانچۆی ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی ئینگلیزی، سه‌ره‌تا له یانه‌ی واتفۆردی پێگه‌یشت، دواتر روویكرده تیپی لاوانی مانچێسته‌ر سیتی، پاشان له هاوینی 2017 به 7 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆند كرد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 39 یاری كردووه، 12 گۆڵ و 18 ئاسیستی تۆمار كردووه، یه‌كه‌مین یاریزانیشه له‌م ته‌مه‌نه بتوانێت له مێژووی بۆندزلیگا ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات.