سەلام ئەحمەد ریزەکانی زێرەڤانی بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی برایەتی دەکات، کە جگە لە سەلام ئەحمەد سێ یاریزانی دیکەی زێرەڤانی یانەکەیان بەجێهێشتووە.
ماهیر ئیسماعیلی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی زێرەڤانی لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، بڕیاریان داوە دەستبەرداری هەریەکە لە سەلام ئەحمەد و نیوار سەرداری بەرگریکار، لەیس ساحبی هێرشبەر و محەمەد ساڵحی ناوەڕاستکار بن، کە سەلام ئەحمەد بەهۆی رێکنەکەوتنی لەگەڵ یانەکە زێرەڤانی بەجێهێشتووە و سێ یاریزانەکەی دیکەش بەهۆی رازی نەبوونی دەستەی راهێنەران لە ئاستیان، یانەکەیان دەستبەرداریان بووە.
سەلام ئەحمەدی بەرگریکاریش لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 لەبارەی داهاتووی خۆی رایگەیاند، پەیوەندی بە ریزەکانی برایەتی دەکەم و لە خولی کوردستان و عێراق یاریی بۆ یانەی برایەتی دەکەم.
زێرەڤانی بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی نایابی کوردستان دێت و لە قۆناخی یەکەم لە کۆی 13 یاری، چوار بردنەوە و شەش بەرامبەربوون و سێ دۆڕانی بەدەستهێنا.
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار