گواردیۆلا به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی برده‌سه‌ر

دیسان به‌ قردێله‌ زه‌رده‌كه‌ پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و زیندانیانی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ربڕی

 پێپ گواردیۆلا، بەرێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی لە دێربی مانچێستەر جارێکی دیکە بەڵێنەکەی بردەوە و سەر و قردەلە زەردەکەی کە هێمایەکە بۆ زیندانییه‌ سەربەخۆ خوازەکانی کەتەلۆنیە لەسەر سنگی بەستەوە.

بەرێوەبەرەکەی ستیزن لەبارەی بەستنەوەی ئەم قردەلە زەردەوە گوتی: ''لەو کاتەی کە چەندان هاوڵاتی ئێمە لەسەر سەربەخۆیی کەتەلۆنیاوە دەستگیر کراون، من بەڵێنم داوە تا ئەو کاتەی کە ئازاد نەکرێن وەکو ئاماژەیەک بەرامبەر ئەم نادادپەروەرییە ئەم قردەلە زەردە بەکار بێنم، هەرچەند من دەموسیت کە ئەم ئاماژەیە لە ناو یاریگاکانیش بەکار بێنم، بەڵام ئەم رێگەیەم پێ نادرێت''.

پێپ سەبارەت بەوەش کە لەوانەیە لەسەر ئەم هەڵسوکەوتە سیاسیە سزا بدرێت گووتی: ''پێشتریش لەسەر ئەم کارەم سزا دراوم، بەڵام دەتوانم لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکان ئەم قردێلەیە بەکاربێنم، هەموو کاتێکیش ئەم کارە دەکەم مەگەر لەبیرم بچێت، من بۆ ئەوە ئەو کارە دەکەم ئەگەر هاتوو جارێک لەسەر کارێکی لەم شێوەیە دەستگیر کرام، کەسانێک هەبن پاڵپشتی من بکەن''.