ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه 5 ریكۆردی ڕه‌ش تۆمار ده‌كات
ئه‌گه‌رچی ریال مه‌درید به بارودۆخێكی زێرین تێپه‌ڕ ده‌بێت و له بردنه‌وه‌ی دوو ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی لالیگا و چامپیۆنزلیگ نزیك بۆته‌وه، به‌ڵام چه‌ندان ریكۆردی ڕه‌شیشی نووسیوه‌ته‌وه.
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه 5 ئاماری خراپی تۆمار كردووه كه پێكهاتوون له مانه‌ی خواره‌وه.
1ـ سێكوچكه‌كه‌ی ریال مه‌درید كه به (بی بی سی) ناسراون ئه‌م وه‌رزه نه‌یانتوانیوه له یارییه‌كدا هه‌ر سێكیان گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام له 3 وه‌رزی پێشووتر 12 جار به‌یه‌كه‌وه گۆڵیان كردووه، دوایین ده‌رفه‌ت بۆ شكاندنی ئه‌و ریكۆرده ره‌شه، یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگه كه پێشبینی ده‌كرێت (بی بی سی) به‌یه‌كه‌وه یاری بكه‌ن.
2ـ ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه 39 جار له لالیگا تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێندراوه، له كاتێكدا 3 یاری دیكه‌شی ماوه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین رێژه‌یه له وه‌ته‌ی وه‌رزی 2012 ـ 2013 كه ئه‌وكات زۆرترین گۆڵی له مێژوودا له‌سه‌ر تۆمار كرا كه (42) گۆڵ بوو.
3ـ ریال مه‌درید ئه‌گه‌رچی له بردنه‌وه‌ی ناسناوی لالیگا نزیك بۆته‌وه، به‌ڵام له مێژوودا هیچ كاتێك ناسناوه‌كه‌ی نه‌بردۆته‌وه كاتێك له كلاسیكۆ له یاریگه‌ی خۆی (2 ـ 3) به بارسێلۆنا دۆڕاند بێت و له كامپ نووش (1 ـ 1) یه‌كسان بوو بێت.
4ـ ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ 17 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین رێژه‌یه كه له كۆی جارانی پێشوو كه گه‌یشتۆته فایناڵی چامپیۆنزلیگ.
5ـ كریستیانۆ ئه‌م وه‌رزه له لالیگا 20 گۆڵی تۆمار كردووه، له كاتێكدا كریستیانۆ له 2009 ـ 2010 كه یه‌كه‌مین وه‌رزی خۆی بوو به درێسی ریال مه‌درید 26 گۆڵی تۆمار كرد بوو، كه ئه‌وكات مێسی به 34 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری لالیگا.