نێیمار باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر مێسی دا سه‌پاند
نێیمار و مێسی دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر دابڕان، ده‌ستپێكی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان تێپه‌ڕ كرد، ئه‌گه‌رچی له ڕووی ژماره‌ی گۆڵكردنه‌وه مێسی پێشه‌نگه، به‌ڵام له ڕووی بڕینی یاریزانانه‌وه نێیمار پێش ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 4 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئامارێكی تایبه‌ت به‌و یاریزانانه بڵاو كردۆته‌وه كه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه زۆرترینجار له یاریزانی به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوونه.
ماركا نووسیویه‌تی: نێیمار له كۆی 72 هه‌وڵ بۆ تێپه‌ڕبوون له یاریزانان، 46 جار له برینی یاریزانان سه‌ركه‌وتوو بووه و پێشه‌نگی ئه‌و یاریزانانه‌ی گرتووه كه خاوه‌نی زۆرترین بڕینن.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت به (42) بڕین.
نه‌بیل فه‌قیر یاریزانی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا به 35 بڕین پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس، ئه‌لیخاندرۆ گۆمێز یاریزانی ئاتڵانتا له پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن.
نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی له هاوینی ئه‌مساڵ به 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی 6 گۆڵی كردووه و 4 ئه‌سیستی هه‌یه، به‌ڵام لیۆنێل مێسی به 11 گۆڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و 2 ئه‌سیستیشی بۆ هاوڕێیه‌كانی كردووه.