سبه‌ی له خولی نایابی كوردستان یاری لوتكه به‌ڕێوه‌یه
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان رۆژی سێشه‌ممه 4 یاری له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه ده‌چن و یانه‌ی شێروانه‌ش چاوه‌ڕوانه، له یاری لوتكه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
هه‌ولێر ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له به‌رزاییه‌كانی پیرمامه‌وه دێته‌خواره‌وه و بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر رووده‌كاته یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری.
هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له مێژووی خوله‌كه زۆرترینجار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، له دوایین 12 یاری نێوانیان، یانه‌ی هه‌ولێر 6 یاری بردۆته‌وه و پێشمه‌رگه‌ش 4 جار براوه بووه و 2 یاری نێوانیشیان به‌یه‌كسانبوون ته‌واو بووه.
یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی خوله‌كه، یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌شكست ده‌ستپێكرد و هه‌فته‌ی رابردووش پشوو بوو، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له دوایین یاری خۆی به بردنه‌وه‌ی له زاخۆ زه‌نگی مه‌ترسی بۆ ركابه‌ره‌كانی لێ دا.
زێره‌ڤانی ـ نه‌ورۆز
زێره‌ڤانی دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر برایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگه‌ی خۆی و باوه‌ش بۆ یانه‌ی نه‌روۆز ده‌كاته‌وه كه له‌ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه چیرۆكی یه‌كه‌مین شكستی له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن نووسییه‌وه.
دوایینجار زێره‌ڤانی و نه‌ورۆز له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه وه‌رزی رابردوو به‌یه‌ك گه‌یشتن و یارییه‌كه به‌شكستێكی جه‌رگبڕی زێره‌ڤانی كۆتایی هات.
ئارارات ـ برایه‌تی
له یارییه‌كی دیكه‌دا ئارارات و برایه‌تی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یانه‌ی ئارارات 2 یاری له‌م وه‌رزه كردووه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی به یه‌كسانبوون ته‌واو كردووه و هێشتا ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهێنه‌ری نوێی ئارارات نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتنێك بكات شیرینی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی به راهێنه‌رایه‌تی فاتیح حه‌مه‌خان ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی باشتر له ساڵانی رابردوو ده‌ركه‌وتوون و له 2 یاری رابردووش 4 خاڵیان كۆكردۆته‌وه.
زاخۆ ـ هه‌ندرێن
له یارییه‌كی دیكه‌دا زاخۆ دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه داستانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر له‌سه‌ر نووسییه‌وه و میوانداری هه‌ندرێن ده‌كات كه هێشتا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه شكست به تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عرووف بێنێت، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ندرێن مێژوویه‌كی تاڵی له‌سه‌ر یاریگه‌ی زاخۆ هه‌یه و هه‌رجارێك سه‌ردانی كردبێت به شكسته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
زاخۆ و هه‌ندرێن، له دوایین 8 یاری نێوانیان هیچ یه‌كسانبوونێك رووینه‌داوه، 5 یاری به سه‌ركه‌وتنی زاخۆ كۆتایی هاتووه و 3 یاریش به بردنه‌وه‌ی هه‌ندرێن ته‌واو بووه و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام كۆتاییان هاتووه.
خولی نایابی كوردستان ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 9 یانه به شێوازی خول به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌كانی كه‌ركووك و گازی باكوور به‌هۆی دۆخی خراپی شاره‌كه‌یان به‌شدارییان له خوله‌كه نه‌كرد، یانه‌ی سیروانی نوێش به بیانووی كێشه‌ی دارایی له خوله‌كه كشایه‌وه.