بێ ئاوی ته‌نگی به عێراق هه‌ڵچنیوه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات، بێ بارانی و وشكه‌ساڵی و فه‌رامۆشكردنی سامانی ئاو، عێراقی رووبه‌ڕووی كاره‌ساتی ژینگه‌یی كردووه‌ته‌وه.
له نوێترین پێشهاتدا به‌شێكی زۆری ده‌ریاچه‌ی ره‌زازه له پارێزگای كه‌ربه‌لا و دەریاچەی ساوا، كه دەکەوێتە پارێزگای موسەنا لە باشووری عێراق بە تەواوی وشکی کردووە. له رابردوودا خەڵکێكی زۆر بۆ گەشت و سەیران روویان لە کەنارئاوەکەی ده‌ریاچه‌ی ساوا ده‌كرد و چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری لێ‌بوو، به‌ڵام ئێستا وێرانه‌یه.
جگە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بەپرسانی ژینگە رایانگەیاندووە، هەڵکەندنی زیاد لە هەزار بیری نایاسایی لەسەر دەریاچە پڕ خوێیەکە، یەكێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی وشکبوونی "دەریاچەی ساوا" بەو خێراییە.
وێنه: AFP