ئۆكرانیا بووه‌ته وێرانه

جیهان
ئۆكرانیا
قه‌یرانی ئۆكرانیا
شه‌ڕ
رووسیا
كیێڤ
كرملین
مۆسكۆ
خۆرهه‌ڵات
خۆرئاوا
ئه‌وروپا
مافی مرۆڤ
په‌نابه‌ران
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕی ئۆكرانیا له سێ مانگ نزیك ده‌بێته‌وه. وڵاته‌كه تا دێت له ژێر بۆمب و مووشه‌كبارانی رووسیادا زیاتر وێران ده‌بێت. ئه‌وروپاییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا جگه له ناردنی كۆمه‌كی سه‌ربازی و وه‌رگرتنی په‌نابه‌ره ئۆكرانییه‌كان هیچ رۆڵێكیان له وه‌ستانی شه‌ڕه‌كه‌دا نه‌گێڕاوه. ئاسۆی چاره‌سه‌ر تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه. سوپای ئۆكرانیا ده‌ڵێت خۆمان راده‌ست ناكه‌ین و رووسیاش سوورتر ده‌بێت له سه‌ر وێرانكردنی ژێرخان و سه‌رخانی وڵاته‌كه.

















