بۆ خۆپارێزی له تای خوێنبه‌ربوون كێڵگه‌كان ده‌ڕشێنن

K24 – هه‌ولێر:
تیمه‌كانی ڤێته‌رنه‌ری له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان كردووه به رشاندنی كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ، به مه‌به‌ستی رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت له عێراقدا 8 كه‌س له كۆی 40 تووشبووی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكیان له كه‌ركووك بوو.










